فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد محەمەدی” و خەڵکی گوندی “ساتیاری”ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆڵبەرە دوای ئەوەی کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بریندار بووە، بەهۆی قووڵیی برینەکانی و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.