برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لەپۆلێک لە کۆڵبەران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە قورسی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرە “میهران بەهرامی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز ، ڕاگەیاندراوە. شایانی باسە، ناوبراو لاقی بە سەختی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە کراوە.