برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بانە
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عەبدولڕەحمان ڕێحانی” تەمەن ٣٦ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولڕەحمان ڕێحانی لە بەرزاییەکانی سنووری “سارداو”ی بانە تووشی ئەم ڕووداوە بووە. شایانی باسە، ناوبراو سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و دواتر بە هۆی قووڵبوونی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی شاریاری تەورێز گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شێخە سوور”ی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەحمەت قادرزادە”، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بەتوندی بریندار ببوو.