برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد رەزایی” خێزاندار و خەڵکی جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە هۆی ئەم تەقینەوەیە، لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان خەوێندراوە و بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی، پزیشکەکان ناچار بوون مەچەکی لاقی ئەم کۆڵبەرە ببڕنەوە.