فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی  “حسێن خەندانی” خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.