برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی “فەرشاد ڕۆستەم نەژاد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار کرا.
شایانی باسە، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوانڕۆ گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.