فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “دەرگا شێخان” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “سەعدی دانشپەژوو” ٣٨ ساڵ تەمەن، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتە کەوتەبەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیم و بە سەختی بریندار بووە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسووود هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەران و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “حەبیب محەممەدی” لە کاتی ڕاودوونان لە سەر شاخێکەوە بەرببووەوە و بەسەختی بریندار ببوو.