فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێکی منداڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۵-۰۴-۱۴۰۳   |  05-07-2024

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری «گوڕە شێر» ی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “محەممەد ئالی” بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد ئالی لە پشتەوە دراوەتە بەر دەستدرێژی گوللە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو منداڵە کۆڵبەرە جەرگی لەدەست داوە. شایانی باسە، محەممەد ئالی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.