فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بنه ماڵه ی زیندانیانی مه حكووم به ئێعدام له به رده م زیندانی قزل حه ساری کەرەج کۆبوونەوە
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”ی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی حۆکمی ئیعدامی ڕۆڵه‌كانیان بوون.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه‌، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانیان، له‌به‌رده‌م زیندانی قزل حه‌سار كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردووش بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ دروشمی (نا بۆ ئێعدام) كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمەوە هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و چه‌ند كه‌سیش بریندار بوون.