فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی مەهاباد و تەورێز به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو ئازاد حوسه‌ین پوور كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ گیانیبه‌ختكرد، له‌ گلکۆی“ بوداق سوڵتان”ی شاری مه‌هاباد به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو ئایلار حه‌قی كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی ڕۆژی رابردووی شاری ته‌ورێز گیانی به‌ختكرد له‌ گلکۆی ئه‌و شاره‌ دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و لە دژی رژیم دروشمیان وتەوە. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری كامیاران بۆ پاڵپشتی له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “فواد موحه‌ممه‌دی” له‌ سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌خت كردوو كۆبوونه‌وه‌.