فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌یانییه‌ی سینه‌ماگه‌رانی فه‌ڕانسه‌وی بۆ پشتیوانی له‌ سێ ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئێرانی
هەینی ۰۷-۰۵-۱۴۰۱   |  29-07-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، ٨١ ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی زانكۆ له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له سێ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران به‌ناوه‌كانی:‌ “جه‌عفه‌ری په‌ناهی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” و “موسته‌فا ئاڵ ئه‌حمه‌د” ڕاگه‌یاند.
سینه‌ماگه‌ران و ڕۆشه‌نبیرانی فه‌ڕانسه‌وی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كات پشتیوانی خۆیان له‌ سێ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فیلمی ئێران، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” و “موسته‌فا ئال ئه‌حمه‌د” درێغ ناكه‌ن و ڕێز ده‌نێن له‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ركوت و سانسۆر له‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا و یه‌كده‌نگیان مایه‌ی دڵگه‌رمییه.