ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی كرێكارنی سه‌نعه‌تی نه‌وت ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی ته‌واوی كرێكاران به ئاخێزە جەماوەریەکانەوە بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه وێڕای پشتیوانی له كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، داوا له ته‌واوی كرێكارانی ئێران به تایبه‌ت به‌شه‌كانی ئۆتوبووسڕانی ده‌كه‌ین كه هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت و ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خەلکی ئێران درهببڕن. سه‌ركوت و كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌وانه ده‌یان منداڵ و مێرمنداڵ، جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تییه و له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم داوا ده‌كه‌ین هه‌ر چی زووتر هێزه ئینتزامی و ئه‌منییه‌كانیان له ته‌واوی شوێنه‌كانی كاركردن و خوێندن بكشێننه‌وه، چونكه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن مافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی زۆڵم لێكراوی ئێرانه و داوا ده‌كه‌ین ته‌واوی كرێكاران، خوێندكاران، قوتابیان و چالاكانی بواری ژنان و خۆپێشانده‌رانی به‌ندكراو بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكرێن.