فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بوونی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە دەریای سوور،هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنیەتی ناوچەکە
چوارشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۱   |  06-07-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ “بنی گانتز” وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ کە بوونی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دەریای سوور هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنییەت و باری ئابووری ناوچەکە. ناوبراو لە کۆبوونەوەیەک لە شاری “ئاتێن” لە یونان وتوویەتی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەست ڕووی لە دەریای سوور کردووە و کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەی باشووری ئەو دەریایە، خەریکی گەشت و هەڵسووڕانی نیزامین.
“گانتز” هەروەها باسی لەوە کردووە کە بوونی ئەو رژیمە و چالاکییەکانی لەو ناوچەیە لە چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە، پەرەی سەندووە.