بڕیاری دادگای ئیداری فەڕانسە سەبارەت بە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی خوێندکاران لە خوێندنگاکانی ئەم وڵاتە
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023
ئەنجومەنی دەوڵەت کە بەرزترین دادگای ئیداری فەڕانسەیە، بڕیارێکی حکومەتی بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە خوێندنگاکانی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.
لەوبارەیەوە دادگای ئیداری فەڕانسە بڵاوی کردەوە، دوای سەرنجدان لە ژمارەیەک سکاڵای تایبەت بە ڕەتکردنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە خوێندنگاکاندا، بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەیان بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشی پەسەند کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتاییەکانی مانگی رابردوو” گابریال ئاتال” وەزیری پەروەردەی فەڕانسە ڕایگەیاندبوو کە قەدەغە لە سەرجەم هێما ئائینییەکان لە خوێندنگاکان دەکەن.