فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڕینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە قەندیل
هەینی ۰۷-۱۱-۱۴۰۱   |  27-01-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی  ڕێبەندان هاووڵاتییەک بە ناوی”حەسەن پێترۆسی” خەڵکی ئاوای (شێخان)ی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حەسەن پێترۆسی لە بەرزایی سنوورەکانی قەندیل، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە لە هەمان ڕۆژدا،  کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەنوەر ڕۆستەمی” ۵۰ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوای تازاوای سەریاسی پاوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود، بریندار بووە.