بڕینەوەی داری بەریی لە مەریوان
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە گوندی “توە سووران” لە ناوچەی “سەرشیو”ی مەریوان کۆمەڵێک کەسی دژی ژینگە بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم، کۆمەڵێک داری بەریی ئەو ناوچەیان بڕیوەتەوە.
خەڵکی گوندی “توە سووران” رایانگەیاندووە؛ لە کاتی نیوەشەودا گوێیان لە دەنگی مۆتۆری داربڕین بووە و دوای بەدواداچوون، ئەو داربڕانە لەلایەن خەڵکی گوندی توە سوورانەوە گیراون و دانیان بەوەدا ناوە کە بە هاوکاریی ئیدارەی جەنگەڵبانیی ڕێژیم ئەو کارەیان کردووە. بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە زۆربەی ئەو دارانەی کە بڕدراونەتەوە داری هەرمێ بوونە. بڕینی دار و تێکدانی ژینگەی کوردستان یەکێک لەو کارە نگریسانەیە کە کەسانی هەلپەرست بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم بەڕێوەی دەبەن.