له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی سیاسی به‌ندی ژنانی زیندانی ئیڤین تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گرتنی تێستی كۆرۆنا و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بۆ به‌ندكراوان خۆده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراواندا له‌وانه، “فاتمه موسه‌نا”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “په‌ره‌ستوو موعینی”، “سپیده قۆڵیان” و “ڕاحیله ئه‌حمه‌دی” نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆڕۆنا هه‌یه و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. نه‌خۆشی كۆڕۆنا به نێو به‌ندكراوانی به‌ندی ژنانی زیندانی ئیڤین‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌ندكراوان به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌ندی ده‌رمانی زیندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له تێست گرتن و له‌به‌رچاوگرتنی پڕۆتۆكۆڵه بێهداشتییه‌كان خۆده‌بوێرن و به‌و شێوه‌یه گیانی زیندانیانی سیاسی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.