بیلاتەکلیفی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی شنۆ
هەینی ۳۰-۰۴-۱۴۰۲   |  21-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماوەی شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بەناوی “یاسین سەمسام” تێدەپەڕێت و بێ هیچ بەدواداچوونێک بۆ دۆسییەکەی لە لایەن ناوەندی پەیوەندیدارەوە، هەروا لە زیندانی شاری شنۆ ڕاگیراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “یاسین سەمسام” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانباری پارەکە، لە پەیوەند لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ گواسترابووەوە. شایانی باسە، یاسین سەمسام لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.