مستەفا حسێنپوور هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە کە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی پێنج ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە خەریکی تێپەڕینی ماوەی حوکمەکەیەتی.
بە وتەی سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، مستەفا حسێنپوور تەمەن ٢٦ ساڵ لە کاتی دەستبەسەری و ڕاگرتنی لە زیندانی نەغەدە، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت، هاندانی خەڵک بە کوژران و تێکدانی ئاسایشی وڵات و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم» لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدەوە حوکمی پێنج ساڵ و ٦ مانگ بەندکران بە سەریدا سەپێنراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوسترابوویەوە. تا ئێستا کە ١١ مانگ بە سەر دەستبەسەرکران و سەپێندرانی حوکمەکەی تێدەپەڕێت، تەنیا دوو جار بۆ مەرەخەسی نێردراوە و لە ئێستاشدا بە فەرمانی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای ورمێ، لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.