بیلاتەکلیفی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ورمێ
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕزگار بێگزادە بابامیری، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، یەک ساڵ و ٧ مانگ و٢٤ ڕۆژە لە دەستبەسەری دایە و تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە.
شایانی باسە، ڕزگار بێگزادە بابامیری لەکاتی بەرگریی لە خۆی جەختی کردووەتەوە کە تەنیا یارمەتیی بۆ بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ١٤٠١ گەیاندووە و گیانی ئەوانی ڕزگار کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم تۆمەتبارە سیاسییە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ تۆمەتی ئەمنییەتی “بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەست”ی کەسێک بە ناوی محەممەدعەلی محەممەدی، خرابووە پاڵی. جێگای ئاماژەیە، ڕزگار بێگزادە بابامیری، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان ڕفێندرابوو.