فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێ خەبەری لە چارەنووسی ژنە چالاکێکی خەڵکی شاری بۆکان
سێشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۳   |  04-06-2024

لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٩ ڕۆژ لە ڕۆژی دەستبەسەر کرانی “سوسەن حەسەن زادە” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بەڵام تا ئێستاش بەبێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی پەیوەندی لەگەڵ پارێزەر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگیراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەک جار پەیوەندیەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە. شایانی باسە، ناوبراو لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە کورتەدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ژووری تاکەکەسی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگیراوە . جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سوسەن حەسەن زادە لە رێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، بە بێ هیچ هۆکارێک و بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.