بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەماڵ لوتفی تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی دێهگولان و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان، لە زیندانی کامیاران، لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کراوە و ئازادی کاتیی ناوبراو ناڕوونە.
کەماڵ لوتفی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، دوای یەک مانگ لێپرسینەوە و لە بێدەنگی چڕدا، بۆ زیندانی ناوەندی کامیاران گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو کە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی تووشی نەخۆشیی پێستی سەدەفی (پسۆریازیس) ببوو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕشی شاری قوروە بۆ دووەمین جار دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دێهگولان بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “سووکایەتی کردن بە خامنەیی” حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خومەینی” حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و سەرجەم حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە قورسترین حوکمی ناوبراو،٢ ساڵ بەندکرانە.