بێسەروشوێن کردنی هاووڵاتییەک لە سایین قەڵا
شەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۳   |  22-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردان، “ئارام ئوستادی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا لە دانی وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.