فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێکاربوونی ٣ ملیۆن کەس لە تورکییە
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکییە، لە مانگی ئەیاردا ژمارەی بێکاری  بەراورد بە مانگی پێشوو ٢٧ هەزار کەس کەمی کردووە و گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 11 هەزار کەس. خاوەنی خواردنگەیەک دەڵێت: بە هۆی زۆری حەقدەست و پێدانی باج، ژمارەی کرێکارەکانی کەم کردوەتەوە و بۆ خۆی کاری  کرێکارەکان دەکات. دەشڵێت: کرێکار زۆر لە سەرمان دەکەوێت لە بەر ئەوەی پارەی بیمە و باجی بۆ دەدەین و زۆر جارێش بەو حەقدەستەی کە حکوومەت دیاری کردووە رازی نییە و ناچارن زیاتر بدەین. لێرە پیشتر هەشت کەس کاری دەکرد بەڵام ئێستە کردومانە بە پێنج کەس لە بەر ئەوەی ناتوانین پارەکەیان پێبدەین. لە تورکییە دەستنیشانکردنی بەرزبوونەوەی و دابەزینی رێژەی بێکاری بە پێی سیستەمە وهەرکەس ناوی خۆی وەکوو بێکار تومارکردبێت ئەوە لە بەر چاو دەگیرێت. لە کاتێکدا کەسانێکی زۆر هەن کە بێ هیوا بوون لە گەران بە دوای کاردا و سەردانی سەندیکاکان ناکەن و خۆیان هەوڵی دۆزینەی کار دەدەن.