بە بارمتەگیرانی منداڵێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ئابدانان
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023
منداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ بەناوی ئەمیرڕەزا مووسەویان زادە، خەڵکی ئابدانان، نزیک بە دوو مانگە وەک بارمتە لە بەرامبەر خۆبەدەستەوەدانی برا گەورەکەی، ئەمیر حوسێن مووسەویان زادە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئابدانان، بەرپرسانی ئەمنی-دادوەری ڕژیم لە وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەمیر ڕەزا مووسەویان زادەدا ڕایانگەیاندووە؛ کە هەتا ئەمیر حوسێن مووسەویان زادە ڕادەست نەکرێتەوە، ئەم منداڵە لە دەستبەسەرگەدا دەمێنێتەوە.
بەرپرسانی ئەمنی، بەمەبەستی دۆسیە سازی بۆ سەپاندنی سزای قورسی ئەمنی بەسەر ئەمیر حوسێن مووسەویان زادە، دەیانەوێت تۆمەتی موحارەبەی بەسەردا بسەپێنن.