شورای هاوئاهەنگیی یەکییەتییەکانی سێنفیی فەرهەنگیان ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ، لە کاناڵی تێلگرامیی خۆی سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی پرسیارەکانی تاقیکاریی کۆنکوری سەراسەری لە ئێران نووسیویەتی: “بەپێی هەواڵەکان ئەمساڵیش گرووپێک وەکوو ساڵانی ڕابردوو پرسیارەکانی تاقیکارییان فرۆشتووە”.
ئەو شورایە باسی لەوە کردووە ”بەپێی دەنگ و باسەکان ئەو پرسیارانە بە نرخی ٣٥٠ هەتا ٥٠٠ ملیۆن تمەن فرۆشراون و کڕیاران ٣٠ لەسەدی ئەو بڕە پارەیان پێش لە تاقیکارییەکە بە فرۆشیاران داوە”.
شورای هاوئاهەنگیی یەکییەتییەکانی سینفیی فەرهەنگیان جەختی کردووەتەوە: ”دەزگای نەخۆشی پەروەردە لە ئێران لە حاڵێکدا لەسەر شێوەکانی ناکارامەی تاقیکردنەوەی خوازیاران و چوونیان بۆ زانکۆ پێداگری دەکات کە هەموو ساڵێک بە بەڕێوەچوونی تاقیکاریی کۆنکور زەربەیەکی گەورە لە قوتابییان دەدات”.