ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گولان هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار دەستیان بەسەر ٣٠٠ تا ٤٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتییانیاندا گرت. لە کردەوەیەکی هاوشێوەی دیکەدا چەند ڕۆژ لەوە پێش لە گوندی “ترکەش”ی سەر بە شاری پیرانشار، هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم دەستیان بەسەر نزیک بە ١٥٠ سەر مەڕی هاووڵاتییانیاندا گرتبوو.
بە تاڵان بردنی مەڕو ماڵات و دارایی خەڵک لە لایەن هێزە دز و بەکرێگیراوەکانی رژیم چەند ساڵە بەکردەووە دەردێ. بۆ نمونه لە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەو هێزانەی ڕژیم لە گوندی “شاوانێ”ی سەر بە شاری شنۆ دەستیان بەسەر ٢٠ سەر مەڕی مەڕدارێک داگرت و لە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕ لە گوندی “چۆڕ”ی مەریوان دەستیان بەسەر ١٥٠ سەر مەڕ و لە گوندی “بلەکێ”ی بانەش دەستیان بەسەر ١٨٠ سەر مەڕی هاووڵاتییانیاندا گرتبوو.