فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی پێنەدانی مووچە بەردەوامە
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

له‌ بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان بەردەوامە. ماوەی پێنج ڕۆژە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە. خۆپیشاندەران دەڵێن تا مووچەکانیان وەرنەگرن بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان. بەشێک لە مووچەخۆران و خانەنشینانی سلێمانی تا ئێستا مووچەی مانگی دوو “فوریە” یان وەرنەگرتووە.
وێڕای خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بەشێکی دیکەش لە فەرمانبەرانی پاڕێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە، لەوانە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی دوینێ کۆبوونەوە، بەشێک لە خوێندنگاکانی پارێزگاکان بەردەوامن لە بایکۆتی کار.