فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانی هاوڵاتییان لە پارێزگای دیوانییە
دوشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۳   |  15-07-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، خەڵکی ناحیەی شافعییە لە دیوانیە وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە تێکچوونی خزمەتگوزاری و کارەبا و ئاو، خۆپیشاندانیان ڕێک خستووە و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاندووە.
خۆپیشاندانی ئەو ناحیەیە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵکی ناحیەی شامیە لە دیوانیە و درێژکراوەی خۆپیشاندانی ناحیەی حەیدەریەی نەجەف و ناحیەی غامس لە نێوان دیوانیە و نەجەفە کە بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گوللـە بریندار کرابوو. خەڵکی قەزاکانی دیوانییە و نەجەف، حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبا تۆمەتبار دەکەن بە “نادادپەروەری” لە دابەشکردن و پێدانی کارەبا، دەشڵێن، کارەبا بەپێی نزیکی و لایەنگریی لە پارێزگا و قەزاکان دابەش دەکرێت. بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەباح، پارێزگای دیوانییە بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی خۆجێی بەدواداچوون بۆ بڕی کارپێکردنی کارەبا دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد، دیوانیە پێویستی بە 850 مێگاوات کارەبا هەیە کە ئێستا چوار کاتژمێر کارەبا هەیە.