ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەلاوێژ، خوێندکارانی بەشی پزیشکی سەرجم پارێزگاکانی عێراق بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە شاری بەغدا، دەستیاندایه خۆپیشاندان و لە بەرامبەر وەزارەتی دارایی عێراق داوای دامەزراندن دەکەن.
خۆپیشاندەرانی بەردەم وەزارەتی دارایی لە بەغدا دەڵێن، ئێمە دەرچووی بەشی پزیشکین و داوای دامەزراندن دەکەین،. دەشڵێن: ئێمە لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبین تاوەکو دادەمەزرێنین، تاوەکو ئێستا بەرپرسێک نەهاتووەتە دەنگ و داخوازی ئێمە جێ بەجێ ناکەن. لە لایەکی دیکەوە خانەنشینانی پارێزگای زیقار لە خۆپیشاندانێکدا ڕێگەی سەرەکی نێوان قەزای فەجر و قەزای ڕەفاعییان داخست و داوایان لە پارێزگاری زیقار کرد بەگوێرەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران پارچە زەوییان بۆ تەرخان بکرێت و پێیان بدرێت.
هەر لە پارێزگای زیقار دەرچووانی زانکۆ لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.