بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی دژە دەوڵەتی لە ئیسڕائیل
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023
ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس لە تەنیا شاری تێلاڤیڤ پایتەختی ئیسرائیل، لەدژی بەرنامەی چاکسازی دەوڵەتی نەتانیاهوو لە سیستمی دادپەروەری ئەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە لە چەندین شاری دیکەی ئیسرائیلیش بەرێوەچووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سەرۆک پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ڕێگە بە ناڕازییان نادات جاددەی نێوان “تێلاڤیڤ-ئۆرشەلیم” ببەستن. جێگەی ئاماژەیە، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لە نێوان ناڕازییان و هێزەکانی پۆلیس تێکهەڵچوون هاتبووە ئاراوە و بەهۆیەوە، ١١ کەس بریندار ببوون و ٣٩ کەسیش دەستبەسەر کرابوون.