فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر کرانی مینا سۆڵتانی دایکی گیانبەختکردوو شەهریار محەممەدی
شەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۳   |  21-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانەوە، مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەخت کردوودانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
میلاد و ئەسرین محەممەدی، منداڵەکانی ئەو دایکە دادخوازە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە، لە کاتی دەستبەسەرکرانی دایکیانەوە تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو وەڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دایکە دادخوازە لەبەر دەستدا نییە.