فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستڕێژ کردنە سەر کۆڵبەران لە سنووری بانە
دوشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۲   |  20-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی “سەرکەوت عەباسی”، تەمەن ١٦ ساڵ، دانا تەمەن ١٧ ساڵ هەر دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز و “شاخەوان فەیزی”، کۆڵبەری تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی دیواندەرە، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەر، سەرکەوت عەباسی و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی دانا، دوو کۆڵبەری تەمەن ژێر هەژدە ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. هاوکات کۆڵبەرێکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی شاخەوان فەیزی تەمەن ١٩ ساڵ هەر لەو سنوورە بە دەستڕێژی ئەو هێزانە بریندار بوو. شایانی باسە، ئەو سێ کۆڵبەرە دوای برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، بەمەبەستی چارەسەری و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ١٦ ڕۆژ و “لە دوای سەفەری ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ بانە”، لانیکەم ٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژیم کوژراون و بە هەژمارکردنی ئەو حاڵەتانەی لەم دوایییەدا ڕوویداوە، لانیکەم ٤٦ کۆلبەریش بریندار کراون.