بەردەوامی مانگرتنی خاوەن کامیۆنەکانی جکیگور
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024
ڕۆژی هەینی ٧ی گوڵان، خاوەن کامیۆنەکانی شیرکەتی “مەکران” و شیرکەتی سیمانی “جکیگور” لە بەشی ناوەندی شارستانی ڕاسک، بەهۆی کەمبوونەوەی سەهمییەی سووتەمەنییەکانیان، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کامیۆندرانە لە ڕێکەوتی ٤ی گوڵانەوە لەبەرامبەر کارخانە سیمانی جکیگور، دەستیانداوەتە مانگرتن و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن.