فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی “فریکۆ”ی سیرجان
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024

کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی “فریکۆ”ی سیرجان، ماەی سێ حەفتەیە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها حەقی بیمەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
شایانی باسە، ئەم کرێکارانە کە هەندێکیان پێشینەی ١٨ ساڵ کاریان هەبووە، سێ مانگە حەدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە و حەقی بیمەکانیشیان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بە ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی نەدراوە.