ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە، حەوت تەپە، ئەهواز و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی، شووش، کەرخه، حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بە رێپێوان لە ئاستی شاری شووش و وتنەوەی درووشمی “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” سەر لەنوێی لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە ئەهواز و کرماشان، بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت داواکە”، “خانەنشین کراو دەمرێت، زەبوونی قەبووڵ ناکات”، “دەوڵەتی ئیفلاس هێناوە، تاکە دوژمنی ئێمە”، “وڵاتی پڕ داهات، چیت بەسەر هات”، “دانی نیوە مووچە، دەستکەوتی بێدەنگی ئێمه” و “دەوڵەت خیانەت دەکات، مەجلیس حیمایەت دەکات”،بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.