فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی خەڵکی ڕەمەشک لە بەرامبەر کانگای “مس”ی ئەم ناوچەیه
پێنجشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۳   |  30-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووج، خەڵکی ڕەمەشک ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، بۆ ٥٠مین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر کانگای “مس”ی ئەم ناوچەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ناڕازی ئەم ناوچەیە لەئاست داگیرکرانی زەوییە کەشاورزییەکانیان و هەروەها لەناوچوونی سرووشتی ناوچەکە، ناڕازین و خوازیاری تەعتیل کرانی ئەم کانگایەن. شایانی باسە، هێزەکانی پۆلیس و ئیتلاعات هەڕەشەیان لە ناڕازییان کردووە کە ئەگەر هەروا بەردەوام بن، لەدژیان پەروەندە دەکەنەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا چەندین کەس لە خەڵکی ناڕازی ئەم ناوچەیە لەوانە، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلیڕەزا نووری زادە” له لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.