بەردەوامی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە تاران
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024
مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە سەرتاسەری شارەکانی ئێران بە چوون بۆ شاری تاران و کۆبوونەوە لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری ڕژیم، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بەوتنەوەی چەندین درووشمی وەک “هەر کەس لەگەڵ خاوەن قەڵەم تێکەوت، لەناو چوو”، “دادپەروەریی لە کوێی”، ئەم هەموو نادادپەروەرییە، هیچ نەتەوەیەک نەی دیوە”، دوژمنی خانەنشین کراوان، دەوڵەتی ئیفلاس هێناوە”، “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە” و “هاوار هاوار، لەم هەموو نادادپەروەرییە”، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی دەرەجەبەندی یاسای یەکسانسازی ٩٠ لەسەد بوون.