ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەرزبووەوە و سپای ئیسرائیلیش لە هێرشەکانی بۆ سەر چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی حەماس بەردەوامە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سەرماوەز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هاوكات وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ ١٨ هه‌زار و ٧٨٧ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌ی برینداربووان گه‌یشتووه‌ته ٥٠ هه‌زار و ٨٩٧ كه‌س. پێویست بە بێرهێنانەنەوەیە، رۆژی ١٥ی ڕەزبەر، چەکدارەکانی گرووپی تیرۆریستی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامیدا، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتیی ئیسرائیلی کوژران و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات ٢٤٠ هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لە لایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران. لە لایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئاماری سپای ئیسرائیل لە دەستپێکی ئەم شەڕەوە تا ئێستا ٤٣٤ سەربازی ئیسرائیل کوژراون.