بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پتروشیمی بوشهر
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، کرێکارانی پتروشیمی بوشهر بۆدوهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتی بە بەدواخران و پێنەدانی حەقدەستەکانیان ونەبوونی ئەمنییەتی ئابووری لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕژیمدا، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەو کرێکارانە ئاماژەیان بە پێنەدانی ٢ مانگەی حەقدەستەکانیان کردووە و ڕایانگەیاندووە چەندین جار بەدواداچوونمان بۆ نەدانی حەقدەستەکانمان کردوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکیان بە داخوازە رەواکانمان نەداوەتەوە.