بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کووت عەبدۆڵا
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، کرێکارانی شارەداری کووت عەبدۆڵای شاری ئەهواز، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان و پێرانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی ئابووری، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. جێی ئاماژەیە کە بەرپرسانی رژیم وڵامێکیان بە داخوازەکانیان نەداوەتەوە.