بەردەوامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی هەفت تەپە
یەکشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۲   |  16-04-2023
خانەنشین کراوانی دامەزراوەی نەیشکەری هەفت تەپە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی و دواتر ڕێپێوان لە شەقامەکانی ئەمشارە بەرەو ئیدارەی گشتی کاری شارستانی شووش، بەوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لە سەر شەقامەکان وەدی دێت خواستەکانمان“، لەئاست لەخوارەوەبوونی ڕێژەی دیاری کراوی لانیکەمی حەقدەست لە لایەن شوڕای دژە کرێکاری باڵای کاری ڕژیم، چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری نرخی پێداویستییەکانی ژیان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسان و چکۆلەتربوونەوەی خۆانی بنەماڵەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەپرسان بە کێشەکانیان بوون.