بەردەوامی گرتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە ئابدانان
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023
لەدرێژەی گرتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە ئابدانان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەمشارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ڕۆژی هەینی ١٤ی مانگی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانانیان بە ناوەکانی”سارم خەیری و عەلی بەرفی ١٨ساڵ تەمەنیان” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەیان هاووڵاتیی لە ئابدانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.