فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی گوشارەکان و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی ژینا مۆدەرێس گورجی
شەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۲   |  01-07-2023

ژینا مودەڕەس‌گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، وێڕای ڕێگریکردن لە بەشداریی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی خوێندنەکەی، تۆمەتێکی ئەمنییەتیی نوێیان داوەتە پاڵی و جارێکی دیکە ماوەی دەستبەسەر بوونی درێژتر کرایەوە و لە ئێستادا لە زیندانی سنە ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕابردوودا، ژینا مودەڕەس‌گورجی ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری سنە بە “هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن” تۆمەتبار کراوە. هەروەها ماوەی دەستبەسەر بوونی ئەم چالاکەی مافەکانی ژنان کە لە کۆتاییی مانگی خەرمانان بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ درێژ کرابوویەوە، ئێستاش جارێکی دیکە تاکوو ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ درێژتر کراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو ڕێگەی پێ نەدراوەکە لە تاقیکردنەوەیەکی قۆناغی ماستەر لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی “ئازاد”ی شاری سنە بەشداری بکات و لەو تاقیکارییە بێبەری کراوە. جێگەی ئاماژەیە، ژینا مودەڕەس‌گورجی، تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و پڕوپاگەندە” دراوەتە پاڵی و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتریش تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پێکهێنانی باند و گرووپی نایاسایی و ئەندامەتی لەو گرووپە”، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە پێی ڕاگەیەندراوە. پێویستە بوترێ کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگەی کتێبفرۆشیی شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆیان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو.