بەردەوامیی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی بەیان فەرەجوڵڵاهی دوای یەک مانگ
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
سەرەڕای ئەوەیکە نزیکەی مانگێک بەسەر دەسبەسەرکردنی بەیان فەرەجوڵڵاهی، ژنە هەڵسووڕاوی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە تێپەڕ بووە، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی لەو باروە هیچ ئاکامێکی نەبووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرەجوڵڵاهی، بەیان لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوە. بەیان فەرەجوڵڵاهی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ڕژیم و لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.