بەردەوامیی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیەک لە زیندانی ئیلام
سێشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۱   |  14-02-2023
پژمان یاسمی، هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان، سەرەڕای نزیک بە سێ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی ئیلام ڕاگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.
پژمان یاسمی لە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.