فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگری دارستان، لێڕەوار و لەوەڕگەکانی مەریوان
یەکشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۲   |  06-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا لانیکەم ۵ چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارە بە ناوەکانی “ئازاد ڕۆحی، لایەق ئەحمەدی، سەرکەوت عیبادی، ئالان ئەردەشێری و دەلێر محەممەدی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
شایانی باسە، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی شارەکانی دیکەی دەوروبەری مەریوان بۆ هاوکاریی چالاکانی ژینگەپارێزیی ئەو شارە چوونەتە شوێنی ئاگرەکە و تاکوو ئێستاش بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم لەو پێوەندییەدا هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.