بەردەوامیی ڕاگرتنی محەممەد هوشەنگی لە بەندی تاکەکەسی زیندانی ورمێ
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
محەممەد هوشەنگی کە لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ئەم مانگەدا و لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لە سەر بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ورمێ بۆ بەندی تاکەکەسی ئەو زیندانە ڕاگوێزرابو، ماوەی ١٠ رۆژە لە بەندی تاکەکەسیدایە و ١٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان هیچ بایەخێکیان بە دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ناوبراو نەداوە.
جێی ئاماژەیە محەممەد هوشەنگی لە ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژەی کە لە بەندی تاکەکەسی ڕاگیراوە لە مافی پەیوەندیی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.