فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوای قەیرانی تەپوتۆز لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان
دوشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۲   |  25-09-2023

ماوەیەکی زۆرە کە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە هۆی نالایق بوونی بەرپرسانی دەوڵەتی لەئاست چارەسەر کردنی دۆخی نالەباری کەش و هەوای ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم پارێزگایە تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر بوون.
هاوکات مەجید مۆحێبی بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی قەیران لە ئوستانداری سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هەستانی تۆفانی تەپوتۆز لە ناوچەکانی زابۆل، زەهەک، هاموون، هیرمەند و نیمروز، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە هەتا ٢ی ڕەزبەر، دوو هەزار و 278 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کە لەم ژمارەیە، ١٣٦ کەسیان لەئێستادا لە ناوەندەکانی دەرمانی خەوێندراون.