بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدام کراوان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
شەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۳   |  19-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی ئەمیر سولەیمانی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا.
جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی ئەمیر سولەیمانی هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکرانی ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە بەناوی “ناسر محەممەدی” کە پێشتر هەواڵی لەسێدارەدرانی ناوبراو میدیایی کرابووەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.